ئه‌گه‌رچی پێشتر له لایه‌ن هێندێک که‌سی دیکه‌وه که‌مپه‌ینی له‌م شێوه پێک هێنرابوو به‌ڵام نه‌یانتوانی جه‌ماوه‌رێکی زۆر له‌ده‌وری که‌مپه‌ینه‌که‌یان کۆ بکه‌نه‌وه‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌م که‌مپه‌ینه تا ئێستا به‌رفراوانترین که‌مپه‌ین له‌و شێوه بووه‌و سه‌دان چالاکی سیاسی له هه‌موو حیزبه‌کان‌و چالاکانی رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و چه‌ندین ماڵپه‌ڕ‌و خه‌ڵکێکی زۆر پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه.
شایانی باسه که که هێندێک که‌س له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کێشه‌ی ئه‌منییه‌تییه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌ناوی راسته‌قینه‌ی خۆیان پشتگیری له‌و که‌مپه‌ینه بکه‌ن‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه له‌ناوی نهێنیی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه.
دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی ئه‌م که‌مپه‌ینه که ته‌نیا 10 رۆژ درێژه ده‌کێشێ، له ئاکامدا له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ی که پشتگیری ئه‌م که‌مپه‌ینه‌یان کردووه، راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و نوسخەیەکیشی بۆ به‌ڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارلەمانی هەرێمی کوردستان‌و سەرجەم حیزب‌و رێکخراوەکانی هەرچوار بەشی کوردستان رەوانە دەکرێت.
شایانی باسه ماڵپه‌ڕی "هه‌ڵۆی کوردستان"یش پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه راگه‌یاندووه‌و بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م که‌مپه‌ینه هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ی که تا ئێستا ناویان تۆمار نه‌کراوه ده‌توانن له رێگای ئه‌م "ئه‌م لینکه‌وه" له فه‌یسبووک ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن.