کۆمه‌ڵه‌ی رووناکبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیی یارستان پشتیوانی خۆی له که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه بکرێته رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ربڕی
به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی خویندکارانی زانکۆکانی په‌یامی نوور و ئازادی شاری مه‌ریوان
بۆ په‌یوه‌ست بوون به که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه
خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌ف و ڕزگاری خوازی کوردستان
جێگای هیچ شک و دوودڵیه‌ک نییه که پێشه‌وای مه‌زن و خۆشه‌ویستیمان(قازی موحه‌ممه‌د)ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌که‌مانه و ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری ناسیوناڵیزمی کوردییه، هه‌ر بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موو کوردێکه له هه‌ر جێگایه‌ک له دونیا و به هه‌ر بیر و باوه‌ڕ و بۆچوونێک، ڕێز له تێکۆشانی ئه‌م ڕێبه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه بگرن.
پێشه‌وا قازی، وه‌کوو ڕێبه‌رانی دیکه‌ی مێژووی کوردستان، گیانی پاکی له پێناو گه‌ل و شۆڕش و نیشتمان به‌خت کرد،هه‌ر بۆیه ئێمه ی کورد قه‌د نابێ ڕێگا به دوژمنان بده‌ین، ته‌نانه‌ت، بۆ ساتێکیش بووبێت وابزانن چۆکیان پێ داداوین و به ئامانجه ڕه‌شه‌کانیان گه‌یشتوون.
دامه‌رزاندنی که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه و ناساندنی ئه‌م ڕۆژه که ساڵیادی له سێداره دانی پێشه‌وا و هاوڕێکانییه، وه‌ک ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان له هه‌ر چوارپارچه‌ی وڵاته‌که‌مان، هه‌وڵێکی به‌رچاو و جێگای ڕێزه و سه‌لمێنه‌ری یه‌ک بوون و یه‌کێتی گه‌لی کوردستانه
ئێمه وه‌ک خوێندکارانی زانکۆی په‌یام نوور و ئازادی شاری مه‌ریوان، به ئه‌و په‌ڕی شانازیی و شه‌ڕه‌فی ده‌زانین، که په‌یوه‌ست بین به که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه و به‌م هه‌نگاوه‌مان ڕێز له ئامانج و ئاواته پیرۆزه‌کانی ڕێبه‌رمان پێشه‌وا و هاوڕێکانی بگرین.
ئێمه سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ست بوونمان به‌م که‌مپه‌ینه، بۆ چه‌نده‌مین جار له حیزبی دیموکرات، که یادگاری پێشه‌وای پایه به‌رزمانه داوا ئه‌که‌ین، به یه‌کگرتنه‌وه و یه‌ک ڕیزی خۆیان تین و گوڕێکی نوێ ببه‌خشنه خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێمه‌ش به‌ڵێن ئه‌ده‌ین، هاوسه‌نگه‌ر و هاوڕێ له گه‌ڵیاندا، گیان له سه‌ر ده‌ست تێ‌بکۆشین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان.
به هیوای ڕزگاری یه‌کجاری گه‌له‌که‌مان
خوێندکارانی زانکۆکانی په‌یام نوور و ئازادی مه‌ریوان
12ی گوڵانی 2712
دڵسۆزانی وڵاته داگیرکراوه‌که‌مان هه‌ڤاڵانی به‌ڕێوه‌به‌رو ماندوو نه‌ناسی که‌مپینی 10ی خاکه‌لێوه، واته ئه‌و که‌مپینه‌ی که تێده‌کۆشی بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه بکرێت بۆ ر...ۆژی شه‌هیدانی کوردستانی مه‌زن.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وێرای سوپاس له بانگهێشتنی فه‌رمیتان بۆ به‌شداری له‌و که‌مپینه پیرۆز و به جێێه. پاش ئه‌وه‌ی به وردی له سه‌ر کاری که‌مپین و که‌سایه‌تییه‌کانی که‌مپین کۆڵینه‌وه. وا له‌مرۆدا به خۆشحاڵیوه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پشتیوانی ته‌واوتان لێده‌که‌ین و ده‌ستخۆشانه‌تان ئاراسته ده‌که‌ین.
وێرای ئه‌وه‌ی که ده‌یان رۆژی ناخۆش و پر له کاره‌سات له مێژووی وڵاته داگیرکراوه‌که‌ماندا هه‌یه، ئێمه پێمانوایه که 10 ی خاکه‌لێوه رۆژێکی گونجاو شیاوه بۆ گشت گه‌لی کورد که بکرێته رۆژی شه‌هیدانی گه‌له‌که‌مان. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وا قازی و هه‌ڤاڵانی به تاوانی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له سێداره‌دراون. هه‌روه‌ها له مێژووشدا ده‌بێته یه‌که‌م سه‌رۆککۆماری کوردستان که له نیو سه‌ده پێشه‌وه به‌و شێوه شه‌هید کرابێت.
هاوکات داوا له گشت ڕێکخراو ناوه‌نده‌کانی هه‌ر چوارپارچه‌ی داگیرکراوی وڵاته‌که‌مان پشتگیری له‌و که‌مپینه بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موومانه‌وه بتوانین ڕۆژێکی سیمبولی بۆ شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان دیاری بکه‌ین.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
٩ی بانه‌مه‌ری 2712ی کوردی . 20 / 4 / 2012 ی زاینی
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان