خاکه‌لێوە / Xakelêwe

رۆژی 10ی خاکه‌لیوه‌ بکریته‌ رۆژی شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان / 29ê Marsê wek roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin

خاکه‌لێوە / Xakelêwe

رۆژی 10ی خاکه‌لیوه‌ بکریته‌ رۆژی شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان / 29ê Marsê wek roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin

کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک وڵاتی نۆرویژ

 

خۆشحاڵی خۆمان بۆ دروست کردنی که‌مپینی ١٠ ( ی) خاکه‌لێوه ده‌رده‌بڕین. ڕێکه‌وتی١٠ ( ی)  خاکه‌ڵیوه شه‌هید کردنی پێشه‌وا قازی محه‌ممه و هاوڕیانی ڕۆژێکی زۆر گونجاوه بۆ دیاری کردنی ڕۆژی شه‌هیدانی سه‌را، سه‌ری کوردستان.  ئه‌و هه‌ڵوێسته و هه‌نگاوه زۆر لامان به‌ڕێز و پیرۆزه. ده‌ستخۆشی له چاڵاکوانانی سازدانی ئه‌و بیرۆکه پیرۆزه ده‌که‌ین. ئێمه‌ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک له وڵاتی نۆرویژ به دڵێکی پاکی کوردانه‌پشتیوانی خۆمان بۆ ناساندنی ١٠ی خاکه‌لێوه له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی داگیراوی کوردستان ده‌رده‌بڕین. هیوادارین هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئه‌و بیرۆکه‌پیرۆزه به‌رز به‌نه‌رخێنن، هه‌تا ئه‌و ئاوات و ئامانجه‌پیرۆزه بێته‌جێ.

وێڕای ڕێز و سڵاوێکی کوردانه

کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له پارێزگای هێدمارک وڵاتی نۆرویژ

به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌له

عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد

Telefon: 0047 91190358

E-Mail:okawkabishad@yahoo.com

ڕێکه‌وتی:١٦.٤،٢٠١٢

بۆ پشت ڕاسکردنەوەی ئیمزا بۆ ١٠ خاکە لێوە

 

سڵاوێکی گەرم
 بۆ پشت ڕاسکردنەوەی ئیمزا بۆ ١٠ خاکە لێوە دەڵێـم:ئەگەر بە
دڵێکی فراوان، بە چاوێکی کراوەی دوربین،
بە بێ بڕوبیانوو حیزب حیزبێن،بە بڕواو ئیمانی ڕاستە قینە بە ڕەوابونی
مافی گەلی کورد، بروانینە مەسە لەی ڕۆژی
١٠ی خاکە لێوە، نە لە ئێستاو نە لە داهاتوشدا ناتوانین وشە یە کی پڕ بە
پێست بۆ سیستمی بەڕێوە بردنی سەر بە خۆی کوردستان
لە وشەی کۆمار زیاتر بدۆزینەوە،چونکە کۆماری کوردستان ماناو ناوەرۆکەکەی
گشتیە و سەر جەم کوردستان دەگرێتەوە
ئەو ناوە تایبەتی هیچ حیزبو سازمان و تاقم و گروهو تاکێک نیە، تەنانەت
ئەو حیزبەش کە پێکی هێناوە هەر بە قەدەر ئەوانی
پێدە بڕێ، تەنیا زێدە بەشیەک کە هە یە تی ئەو شانازیە یە کە مێژو بۆی سە
بت دە کا. ئە گەر ئەو ڕاستیە حاشا هە ڵنە گرە
بسە لمێنین و ئەو بە ڵگە مێژوییە بە دروستی وە بەر چاو بگرین، ئەو کات بە
لامانەوە زۆر هاسان دەبێ ڕۆژی ١٠ی خاکە لێوە
وەک ڕۆژی شە هیدانی سەرجەم شە هیدانی کوردستان لە میژوی کورد دا
بگونجێندرێی چونکە یە کە مین سەر کۆماری یەکەمین
کۆماری کوردستان لەو ڕۆژەدا شە هید کراوە جیا لەوە ش بە باوە ڕی من ئە
گەر ئە وبانگە وازە پەسەند بکرێی ئەویش دە بێتە
یەکەمین بڕیار کە لە لایەن هەمو بەشە کانی کوردستان پە سەند کراوە، هەر
وەها دە بێتە یەکە مین هەنگاو بۆ یەکگرتویی بۆ ڕزگاری
وسەر بەخۆیی کوردو کوردستان.گەرەنتی ئەو سەر کەوتنەش پشتیوانی و هاوکاری
گەل بە ئیمانەوە مسۆگەری دەکا. هیوادارم
هەستی نەتەوایەتی و دڵسۆزی بۆ گەلو نیستمان بە کردەوە خاڵی بنە ڕەتی
بەرنامەی کاری هەمو حیزبو سازمان و کۆڕو کۆمەلو
تاکێکی کوردی بێ.ئە و نوسراوەیوش ئیمزای منە بۆ ئەو داوا بەجێیە.
براتان مە لا برایم
مە جید پور ١١/١٢/٢٠١٢

رووداو - هەولێر : حیزبەکانی کوردستان رازین

حیزبەکانی کوردستان رازین رۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان

image KCK : با کۆنگرەی نەتەوەیی بڕیاری لەسەر بدات

ساکار عەبدوڵڵازادە

رووداو - هەولێر

کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی سیاسی کورد لە ئەوروپا، بەمەبەستی دیاریکردنی رۆژی لەسێدارەدانی قازی محەممەد، وەک رۆژی شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کەمپینێکیان رێکخست.

بڕیاربوو ئەو کەمپینە لە رۆژی لەسێدارەدانی قازی محەممەد، بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوامبێ و، پاشان داواکە لە نامەیەکدا، بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەپێی قسەی بەڕێوەبەرانی کەمپینەکە، بەهۆی پێشوازی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لەو کەمپەینە، ماوەی چالاکییەکانی درێژکرایەوە.

هەر بە گوتەی، دەستەی بەڕێوەبەری کەمپینەکە، ئەو داواکارییە لەمێژە لەلایەن حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانەوە دەخرێتەڕوو و لە دووەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی کوردستان لە هەولێر لە مانگی رابردوودا، ئەم پرسە خراوەتەوە بەرباس و پێشنیازکرا لە دووتوێی راسپارەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی لاواندا رەوانەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بکرێت.

د. سەعدەدین مەلا، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا دەڵێ پێویستە بە زووترین کات ئەو رۆژە بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان "چونکە ئەو رۆژە رۆژێکی دیارە و هەموو کوردێک دەزانێ قازی محەممەد کە پێشەوای هەموو کوردە، لەو رۆژەدا لەسێدارەدراوە". 

د.سەعدەددین پشتگیری لە کەمپینەکە کردو، هەروەها رەخنەی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان گرت، کە زۆر گرنگی بەو بۆنانە نادەن و گوتی "ئێمە خۆمان خاوەندارێتی لە شەهیدانی خۆمان ناکەین و هیچ رۆژێکی نەتەوەیی شەهیدانمان نییە، کە هەموو پارچەکانی کوردستان لە یەک رۆژ و کاتدا یادی شەهیدانی بکاتەوە".

مەسعود تەک، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان PSK ، کە پارتێکی باکووری کوردستانە بە (رووداو)ی راگەیاند "لەنێو هەموو کۆمەڵگە و نەتەوەیەکدا هەندێک بەهای هاوبەشی وەک ئاڵا، سروود و رۆژی شەهیدان هەیە، ئەگەر کوردیش پێکەوە ئەو رۆژانە یاد بکاتەوە ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بیر و هەستی نەتەوەیی لەسەرانسەری کوردستان".

قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان لە 31/3/1947 لە گۆڕەپانی چوارچرا لە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارەدرا.

بە بڕوای محەممەد ئەحمەد عەلی، سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی کوردستان، نەبوونی رۆژێک بەناوی رۆژی شەهیدان، کەلێنێکە و دەڵێ دەبێ ئەو کەلێنە پڕبکرێتەوە "چونکە ئەو دەسکەوتانەی ئێستا بە خوێنی هەزاران شەهید دروستبووە، پێویستە رۆژیک بۆ شەهیدی کوردستان دیاریبکرێت".

سەرۆکی لێژنەی کاروباری شەهیدان گوتیشی هەر پڕۆژە یاسا یان بڕیارێک بێتە پەرلەمان بۆ دیاریکردنی رۆژی شەهیدانی کوردستان پێشوازی لێدەکەن و لێیدەکۆڵنەوە.

هەندێک لە حیزبە کوردییەکان لەلای خۆیانەوە رۆژێکیان دیاریکردووە، بە ناوی رۆژی شەهیدان، لەوانەش پارتی کرێکارانی کوردستان ، کە هەفتەی شەهیدانی هەیە، هەروەها کۆمەڵە و حیزبی شیوعی ، بەڵام تائێستا قسەیەک لەبارەی رۆژی شەهیدانی کوردستان نەکراوە.

فاروق بابامیری، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، هیچ گرفتێک لەوەدا نابینێ کە رۆژی لەسێدارەدانی قازی محەممەد بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان "قازی محەممەد شەهیدێکی گەورەی مێژووی کوردە لەهەر چوارپارچەی کوردستان"، بەڵام دەڵێت دەبێ رۆژی شەهیدانی حیزبەکانیش بمێنێ "دەکرێ ئێمە رۆژی شەهیدانی کوردستانمان هەبێ و رۆژی شەهیدانی تایبەت بە حیزبەکانیشمان هەبێت، ئەوانە یەکتر رەتناکەنەوە".

هەر لەوبارەوە، مەسعود تەک گوتی "بەهۆی ئەوەی قازی محەمەد یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردە و کۆماری کوردستان و کەسایەتی پێشەوا قازی جێگەی رەزامەندی هەموو کوردە، هەر بۆیە باشترین و گونجاوترین رۆژ بۆ دیاریکردنی رۆژی شەهیدانی کوردستان رۆژی لەسێدارەدانی سەرۆک قازی محەممەدە".

بەڵام رۆژ وڵات، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان KCK، لەبارەی ئەو کەمپینەوە گوتی "ئەوە پێشنیازێکی گرنگە بۆ دروستبوونی یەکێتی لەنێو کورددا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێشنیازەکە کوردستانییە و رووی لە هەر چوارپارچەی کوردستانە، پێویستە کۆنگرەی نەتەوەیی بڕیاری لەسەر بدات".

به‌ فه‌رمی ناسینی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی

به‌ فه‌رمی ناسینی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌

به‌ فه‌رمی ناسینی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌ 


 

حیسام ئه‌حمه‌دی
له‌ مێژووی هه‌ر وڵات و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی قاره‌مان و نێودار هه‌ڵکه‌وتوونه‌ و له‌ هه‌مانکاتدا کۆمه‌ڵێک رۆژیش بوونه‌ته‌ هێمایه‌کی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داگیرکه‌ر و دیکتاتۆرانه‌وه‌ هه‌وڵی له‌ نێو بردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان داوه‌ به‌ڵام وه‌ک باقی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر به‌ هۆی بوونی که‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و گه‌لێک سه‌رکرده‌ی بلیمه‌ت و بوێر که‌ هه‌مووکات دڵیان بۆ رزگاری کوردستان و شادبوونی کورد به‌ مافه‌کانیان لێیداوه‌، بوونه‌ته‌ سوارچاکی مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان و گه‌لێک ده‌سکه‌وتی به‌نرخ و مێژووییان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان تۆمار کردووه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ فیداکاری و ته‌نانه‌ت به‌ به‌خت کردنی گیانیان بووه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان بده‌ینه‌وه‌ بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که‌ مێژوومان به‌ خوێن نه‌خشاوه‌ و له‌ پێناو رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ماندا قوربانییه‌کی زۆر دراوه‌ که‌ ناکرێت له‌ یاد و چاو پۆشی لێبکرێت، بۆ وێنه‌ کاره‌ساتی ئه‌نفال له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و کاره‌ساتی ژینۆسایدی دێرسیم و قه‌تڵ وعامی قاڕنێ‌ و قه‌ڵاتان و ده‌یان و سه‌دانی‌تر که‌ هه‌موویان به‌لای ئێمه‌ی کورده‌وه‌ رۆژێکی دڵته‌زێن و له‌ بیر نه‌کراون .
به‌ڵام کاتێک باس له‌ دیاری کردنی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌که‌ین پێویسته ‌ئه‌وه‌ وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه‌ که‌ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بۆ یه‌که‌م جار له‌ ساڵی 1324 یه‌که‌م حکوومه‌تی دێموکراتیکی کوردی له‌ شکڵی کۆماریدا که‌ له‌ شاری مه‌هاباد و به‌ به‌شداری کورده‌کانی هه‌ر چورپارچه‌ی کوردستان و به‌ سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌ک یه‌که‌م سه‌رکۆماری کوردستان داده‌مه‌زرێت که‌ ئه‌وه‌ بوو به‌ ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌موو کورد به‌گشتی نه‌ک ته‌نیا بۆ پارت و لایه‌نێک، چونکه‌ راسته‌ حیزبی دێموکرات بوو به‌ بناغه‌ی دامه‌زراندنی کۆمار و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیش سه‌رۆکی "حدک ئێران" به‌ڵام به‌شداری کورده‌کانی پارچه‌کانی‌تری کوردستان له‌ دامه‌زراندن و راگه‌یانی کۆمار سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ "حدک ئێران" بووه‌ به‌ ماڵی هه‌موو کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و کۆماریش هه‌وێنی هه‌وڵ و تێکۆشانی و ئامانجی کۆماری ئامانجی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ بوو، له‌ هه‌مان کاتدا رووخان و له‌ نێو بردنی کۆماری کوردستان دوای 11مانگ له‌لایه‌ن رێژیمی په‌هله‌وی و له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و هاوڕێیانی له‌ رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌دا رۆژێکی له‌ بیر نه‌کراوه‌ بۆ هه‌موو کوردێک و پێویسته‌ کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان خۆیان به‌ ئه‌رکدار بزانن له‌هه‌مبه‌ر به‌رز راگرتنی ئه‌و رۆژه‌ که‌ هه‌وێنی هه‌وڵ و تێکۆشان و یه‌کریزی و یه‌ک بۆچوونی کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ بوو که‌ له‌ نێو برا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته‌ تیشکی بخرێته‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی کورد هه‌تا چه‌ند سه‌باره‌ت به‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئاگاییان له‌ چ ئاست و هه‌تا چه‌ند خۆیان له‌ راستای زیندوو راگرتنی ده‌سکه‌وت و له‌ هه‌مان کاتدا رێزدانان بۆ قاره‌مانه‌تی و فیداکاری و نه‌ته‌وه‌ویستی رێبه‌رانی کورد به‌ ئه‌رکدار دزانن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانم بڵیم نه‌وه‌ی نوێ و به‌تایبه‌ت لاوانی کورد وه‌ک چۆن له‌ رابردوودا سه‌لماندیان که‌ له‌ پێناو داکۆکی کردن له‌ مان و مه‌وجوودییه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان و رزگار کردنی کوردستان له‌ ده‌ست داگیر که‌ران ئاماده‌ی هه‌ر چه‌شنه‌ گیان فیداییه‌کن، له‌ ئیستاشدا به‌ پشت به‌ستن به‌ مێژووی پڕ له‌ حه‌ماسه‌ و قاره‌مانه‌تی نه‌وه‌ی پێشوو کوردستانیان وه‌ک سه‌نگه‌رێکی به‌هێز و له‌ گیران نه‌هاتوو بۆ به‌ربه‌ره‌کانی و له‌ راستای ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی پاراستووه‌ و یادی سه‌ردارانی کورد و ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌وان ده‌که‌نه‌ هه‌وێنی یه‌کڕیزی و یه‌ک هه‌ڵوێستی له‌ دژی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ هه‌رکاتێک لاوانی کورد ئاوڕ له‌ مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌ پشت به‌ستن به‌ مێژوو ئیستراتیژی بۆ ئه‌وڕۆی خه‌بات داده‌رێژن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانین ئاوڕێک له‌ به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ یادی 2ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد که‌ له‌لایه‌ن لاوانی پارچه‌کانی کوردستان و به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌ باشووری کوردستان به‌ڕێوه‌ چوون بده‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ لاوانی کورد له‌ هه‌رکام له‌ به‌شه‌کانی کوردستان خۆیان به‌ خاوه‌نی ئه‌و مێژووه‌ ده‌زانن و وه‌ک رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ زیندوو راگرتنی ئه‌و یاده‌ خۆیان به‌ ئه‌رکدار ده‌زانن که‌ ده‌توانین وه‌ک زیندووترین به‌ڵگه‌ش ئاماژه‌ به‌ گرتنی دووهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان له‌ 1390/12/25 بکه‌ین که‌ له‌ ئه‌نجامی رێککه‌وتن له‌ سه‌ر 21 خاڵ له‌ کۆنفرانس، له‌لایه‌ن لاوانی هه‌ر چوار پاچه‌ی کو‌ردستان رۆژی 2ی رێبه‌ندانیان وه‌ک رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی په‌سند کرد که‌ ئه‌وه‌ش ده‌توانێت ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ بێت که‌ کۆماری کوردستان مڵکی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بووه‌ و هه‌یه‌ و به‌ فه‌رمی ناسینی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ش وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌لایه‌ن کوردانی هه‌ر چوار پاچه‌ی کوردستان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌.

که‌مپه‌ینی‌ 10ی‌ خاکه‌لێوه‌ رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ ئه‌ستێنێ‌

که‌مپه‌ینی‌ 10ی‌ خاکه‌لێوه‌ رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ ئه‌ستێنێ‌

 kampayni_10y_xakalewa2دوابه‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له‌ رووناکبیرانی ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌مپه‌ینێک بۆ به‌ فه‌رمی کردنی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌، وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان راگه‌یه‌ندرا‌و داوا کرا که‌ 10ی خاکه‌لێوه،‌ 29 ی مارس، واته‌ رۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌م سه‌ر‌ۆک کۆمار‌ی کوردستان، له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بکرێته‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان، سه‌دان که‌س له‌ هه‌موو کورستان‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات پشتگیری‌ خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ راگه‌یاندووه‌.

 ئه‌گه‌رچی‌ پێشتر له‌ لایه‌ن هێندێک که‌سی‌ دیکه‌وه‌ که‌مپه‌ینی‌ له‌م شێوه‌ پێک هێنرابوو به‌ڵام نه‌یانتوانی‌ جه‌ماوه‌رێکی‌ زۆر له‌ده‌وری‌ که‌مپه‌ینه‌که‌یان کۆ بکه‌نه‌وه‌‌و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ تا ئێستا به‌رفراوانترین که‌مپه‌ین له‌و شێوه‌ بووه‌‌و سه‌دان چالاکی‌ سیاسی‌ له‌ هه‌موو حیزبه‌کان‌و چالاکانی‌ رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان‌و رۆژنامه‌نووسان‌و چه‌ندین ماڵپه‌ڕ‌و خه‌ڵکێکی‌ زۆر پشتگیری‌ خۆیان بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ راگه‌یاندووه‌.

 شایانی‌ باسه‌ که‌ که‌ هێندێک که‌س له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان به‌هۆی‌ کێشه‌ی‌ ئه‌منییه‌تییه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ناوی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان پشتگیری‌ له‌و که‌مپه‌ینه‌ بکه‌ن‌و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ناوی‌ نهێنیی‌ که‌ڵکیان وه‌رگرتووه‌.

 دوای‌ ته‌واو بوونی‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ که‌ ته‌نیا 10 رۆژ درێژه‌ ده‌کێشێ‌، له‌ ئاکامدا له‌گه‌ڵ‌ ناوی‌ ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ی‌ که‌ پشتگیری‌ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌یان کردووه‌، راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌‌و نوسخەیەکیشی‌ بۆ به‌ڕێز مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارلەمانی هەرێمی کوردستان‌و سەرجەم حیزب‌و رێکخراوەکانی هەرچوار بەشی کوردستان رەوانە دەکرێت.

 شایانی‌ باسه‌ ماڵپه‌ڕی‌ "هه‌ڵۆی‌ کوردستان"یش پشتگیری‌ خۆی‌ بۆ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ راگه‌یاندووه‌‌و بۆ سه‌رکه‌وتنی‌ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ هه‌وڵه‌کانی‌ به‌رده‌وام ده‌بێ‌.

 ئه‌و که‌س‌و لایه‌نانه‌ی‌ که‌ تا ئێستا ناویان تۆمار نه‌کراوه‌ ده‌توانن له‌ رێگای‌ ئه‌م "ئه‌م لینکه‌وه‌" له‌ فه‌یسبووک ناوی‌ خۆیان تۆمار بکه‌ن.

کومیتەی گشتی کومەڵەی کولتوری کوردی لە وڵاتی نۆرویژ

پشتیوانی له‌ که‌مپه‌ینی به‌ نه‌ته‌وه‌یی کردنی 10 ی خاکه‌لێوه‌  

هاونیشتمانە بەرێزەکانخەڵکی کوردستان و بنەماڵەی بەرێزی شەهیدان

ئەندامان و لاینگران و دوستان

وەک ئاگادارن کومەڵیک لە کوردانی نیشتمان پەروەر کەمپینێکیان لە ژێر ناوی با دەی خاکەلێوە رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد بکەینە رۆژی شەهیدانی کوردستان وەرێ خستووە و پشتیوانی یەکی بەرچاویان لەم پێناوەدا بە دەست هێناوە.

بۆیە بە سەرنج دان بەم هەنگاوە گرینگە و بۆ پیروز راگرتنی رۆژی شەهیدان ئیمەش وەک کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی وێرای هەموو کومیتە ناوچەکانی کومیتەکەمان بە پێویستمان زانی بە رەسمی پشتیوانی خۆمانبۆ ئەم کەمپینە رابگەێنین.

بۆیە لە رێگەی ئەم راگەیاندنەوە بە رەسمی پشتیوانی هەموو ئەندامانی کومیتەکەمان  کومیتەی گشتی کۆمەڵەی کولتوری کوردی لە وڵاتی نۆروژ و هەموو کومیتە ناوچەکانی سەر بە کومیتەی گشتی بۆ ئەم کەمپینە کە کەمپینی دیاری کردنی روژی دەی خاکەلێوەیە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان رادەگەێنین و هیوادارین هەموو خەڵکی کورد رێز لەم رۆژە بگرێ و ئەم رۆژە لە ساڵدا ببێتە رۆژی رێز گرتن لە هەموو شەهیدانی کوردستان ، تا ئیمەش وەک گەلی کورد تێکرا و لە یەک رۆژدا یادی رۆڵە فیداکارەکانمان بکەینەوە کە شەهیدانی گەلەکەمانن

لە گەل هیوایی سەرکەوتن بۆ کەمپینی بەرەسمی ناسینی دەی خاکەلێوە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان داوا لە هەموو لایەنەکان وهەموو تاکێکی کورد دەکەین کە پشتیوانی خویان بۆ ئەم کەمپینە رابگەێنن.

کومیتەی گشتی کومەڵەی کولتوری کوردی لە وڵاتی نۆرویژ

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەیاننامەی پشتیوانی لە کەمپەینی 10ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان


یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانیی خۆی لە کەمپەینی 10ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان راگەیاند.
دەقی بەیاننامە:

هاونیشتمانانی بەرێز!
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان!



هەموو لایەک ئاگادارین کە کۆمەلێک لە دڵسۆزان و نیشتمانپەروەرانی نەتەوەکەمان لە هەولێکی ماندووی نەناسانەدا کەمپەینێکیان وەرێخستوە تاکوو 10ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدکرانی پێشوای ناوداری نەتەوەکەمان" قازی محمد" وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان لە هەموو بەشەکان بە رەسمی بناسرێت و یادی بەرز رابگیردرێت.


325.jpg



دیارە لەمێژ ساڵە حیزبی رێبەری بزوتنەوەی نەتەویی – دێموکراتیکی خەڵکی کوردستان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر رێنوێنی رێبەری شەهید کاک د.قاسملوو ئەو رۆژەی وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری کردووە و یەکیەتیی لاوانیش لەو کاتەوە هەموو سالێک لە 10ی خاکەلێوەدا یادی شەهیدانی سەربەرزی کورد و کوردستان بەرز راگرتووە، ئێمە لە یەکیەتیی لاوان هەرچەند لە کۆنفرانسی نەتەوەیی لاوانی هەرچوارپارچەی کوردستان ، هاورێ‌ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی کوردستانی ئێران داوامان کرد کە 10ی خاکەلێوە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری بکرێت و پێشنیارەکە بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی بەرز کراوەتەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ کەمپێنی 10ی خاکەلێوە دەردەبرین و ئامادەی هەموو هاوکارییەکین و داوا لەسەرجەم لایەنە پێوەندیدارەکان بە تایبەت بەرێز سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەرێز پارلمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین لە سەرخستنی ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەدا یارمەتیدەرمان بن.


یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
هەیئەتی ئیجرایی
19/1/91

یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران پاڵپشتیی خۆیان له‌ که‌مپه‌

پشتیوانیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له‌ "که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لێوه‌"

ده‌قی بڵاوکراوه‌ی پاڵپشتیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕان به‌م شێوه‌یه‌:

هاونیشتمانانی خۆڕاگر

لاوانی ناسیۆنالیست

بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی کوردستان

به‌رپرسانی ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کانی باشووری کوردستان

بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک کۆمه‌ڵێک هێما و رووداوی مێژوویی هه‌ن که‌له‌ پاش تاوتوێ کردنیان له‌ پا‌رڵمان، یان ناوه‌نده‌ بڕیار به‌ده‌سته‌کان، وه‌ک رۆژ، یان رۆژانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ فه‌رمی ده‌ناسرێن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ شێوازێک یاد و ئه‌و رۆژانه‌ له‌ کاتی دیاری کراوی خۆیدا به‌رز ده‌نرخێنێت.

له‌ مێژووی گه‌لی کوردیشدا چه‌ندین رووداوی تاڵ و شیرین هه‌ن که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ن وه‌ک رۆژانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بناسرێن و گه‌ل له‌و رۆژانه‌دا یادیان بکاته‌وه‌.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌، واته‌ رۆژی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و یارانی، که‌ چه‌ندین ساڵه‌ کۆمه‌ڵێک حیزب و رێکخراوی کوردستانی ئه‌و رۆژه‌یان وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان ناوزه‌د کردووه‌ و هه‌موو ساڵوه‌گه‌ڕێکی ئه‌و رۆژه‌ رێوڕه‌سمی تایبه‌تی بۆ ده‌گیرێت.

ئێستا که‌له‌ باشووری کوردستان، گه‌لی کورد خاوه‌نی پارلمانی خۆیه‌تی، زۆر ئاساییه‌ که‌ پارلمانتاره‌ ئه‌مه‌گناسه‌کان و وه‌فادارانی پێشه‌وا به‌ ده‌م داواکاری که‌مپینه‌که‌وه‌ بچن و تاوتوێی داواکارییه‌که‌یان بکه‌ن و زۆریش له‌ جێدایه‌ که‌ 10 خاکه‌لێوه‌ له‌لایه‌ن پارلمانی کوردستانه‌وه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان بناسێندرێت.

کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان له‌م راگه‌یندراوه‌دا ده‌نگی خۆی ده‌خاته‌ پاڵ ده‌نگی که‌مپینی 10ی خاکه‌لێوه‌ و هه‌مان بانگه‌واز ئاراسته‌ی به‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی پارلمانی کوردستان ده‌کات بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی 10ی خاکه‌لێوه‌ وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان.

بژی کورد

پایه‌دار بێت کوردستان

کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی یه‌کیه‌تیی شۆڕشگێڕانی کوردستان

18ی نه‌ورۆزی 2712 ی کوردی

roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin

Em dixwazin roja 10’ê Xakelêwe  yanî 29ê Marsê roja  darwekirina Pêşewa Qazî Mihemed Yekemîn Serok Komarê Kurdistanê li çar perçeyên Kurdistanê wek roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin.

bi henceta 10’ê Xakelêwe  Kampayna han bo 10rojan dê dûm bike û paşan li nameyekî serwekirî  jibo :

Serokê  herêma Kurdistanê Mesûd Barzanî 

Parlimana Herêma Kurdistanê

û hemû Partî û Sazîyên Kurdî yên çar perçeyê Kurdistanê dê bihê şandin

 ----------------------------------------------------------------------------------- 

به  کمپین 10 فروردین ملحق شوید

په‌یوه‌ست بن به‌ لیستی که‌مپه‌ینی 10ی خاکه‌لیوه‌ 

داوا ده‌کرێ

10ی خاکه‌لیوه‌ 29 ی مارس واته‌ رۆژی له‌ سیداره‌ دانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د یه‌که‌م سه‌ر‌ۆک کۆمار‌ی کوردستان  له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بکرێته‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان

به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌ ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ و له‌ نامه‌یه‌کی سه‌رئاوه‌ڵه‌ دا وێنه‌یه‌ک

- بۆ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی ،

- بۆ پارلمانی هه‌رێمی کوردستان

- بۆ هه‌موو حیزبه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان

- بۆسه‌رجه‌م  رێکخراوه‌کانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان ره‌وانه‌ ده‌کرێ

-------------------------------------------------------------------------------------- 

ما خواهانیم 10 فروردین 29مارس، یعنی روز اعدام پیشوا قاضی محمد اولین رئیس جمهور کردستان در چهار بخش کردستان بعنوان روز شهیدان کردستان به رسمیت شناخته شود.

به مناسبت 10 فروردین این کمپین به مدت 10 روز ادامه خواهد داشت و در  نامه ی سرگشاده نسخه ی از آن برای:

- رهبر اقلیم کردستان آقای مسعود بارزانی

- پارلمان اقلیم کردستان

-همه حزب و سازمانهای چهار بخش کردستان فرستاده میشود

--------------------------------------------------------------------------------------