خاکه‌لێوە / Xakelêwe

رۆژی 10ی خاکه‌لیوه‌ بکریته‌ رۆژی شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان / 29ê Marsê wek roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin

خاکه‌لێوە / Xakelêwe

رۆژی 10ی خاکه‌لیوه‌ بکریته‌ رۆژی شه‌هیدانی چوار پارچه‌ی کوردستان / 29ê Marsê wek roja Şehîdên Kurdistanê bi fermî bihê naskirin

پشتگیری ناوەندی پێشەوا بۆ کەمپەینی ١٠ی خاکەلێوە


با بە هەموومان رۆژی  ١٠ی خاکەلێوە بکەینە رۆژی شەهیدانی کوردستان

رۆژی خۆراگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد

پشتگیری ناوەندی پێشەوا بۆ کەمپەینی ١٠ی خاکەلێوە


هەر نەتەوەیەک خاوەنی کۆمەلێک هێما و رۆژی تایبەتە کە بەگشتی لە کات و شوێنی خۆیدا دەبنە سومبولی ناسینەوەت ئەو نەتەوەیە، رۆژەکانی ساڵ بۆ نەتەوەیی کورد  پڕن لە رۆژی خۆش و ناخۆش پڕن لە رۆژی ئازایەتی و خۆراگری و بەرخۆدان، هیچ رۆژێک لە ساڵ دانیە کە ئازایەتی و خۆراگری رۆلەکانی کوردی تێدا نەنوسرابێتەوە، جا ئەم رۆژانە چ لە زیندانە تاریکەکانی رێژیمە داگیرکەرەکانی کوردستان بێت یان لە چیاکانی کوردستان یان لەهەر ناوچەیەکی ئەم کوردستان بێت بوونە رۆژی خۆراگری و نەسرەوتنی نەتەوەیی کورد.

یەکێک لە رۆژانەی کە لە نێو رۆژەکانی تر دا تایبەت مەندی خۆیی هەیە رۆژی ١٠ی خاکەلێو(31 ئادار) ە، ئەم رۆژە یەکەم سەرکۆمار و سەرکردەی راستەقینەی کورد پێشەوا قازی محەمەد لە لایەن رێژیمی پاشایەتی ئێرانەوە لە سێدارە درا.  ١٠ی خاکەلێوە دەتوانرێ لە چەند رووە گرینگی تایبەتی خۆی هەبێت، لەم رۆژەدا یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان دەچێتە پای سێدارە بۆ ئەوەی نەتەوەکەی لە کوشتن و لە نێوبردن بپارێزێت، پێشەوا خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی خەڵک بپارێزێت، ئەمە دەتوانێت خاڵێکی هەرە گرینگی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە بێت، کە سەرکردە بۆ خزمەت بە نەتەوە حازرە خۆی بکاتە قوربانی، ئەمە لە لایەکەوە لە لایەکی تریشەوە ئەم رۆژە رۆژێکی مێژوویی دێتە ئەژمار و تاکو ئێستاش لەگەڵ بێت هیچ کەس لە نێو کورد دا بە پلەی سەرۆک کۆمار بە دەستی دوژمن شەهید نەکراوە، ئەمەش یەکێکی ترە لە تایبەت مەندیەکانی تر.

ئێمە وەک ناوەندی پێشەوا پشتیوانی خۆمان بۆ کەمپینی ١٠ی خاکەلێوە دەر دەبرین و ئامادەی هەموو جۆرە هاوکاریەکیشین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو رۆژە بکەینە رۆژی «شەهیدی کورد». هەروەک پێشتریش چەند لایەنی تریش هەوڵی لەو شێوەیەیان دابوو کە ئەم رۆژە بکرێتە رۆژی شەهیدانی کوردستان یەکیک لە و لایەنانەش ناوەندی پیشەوا بوو بەڵام هەولەکەیان سەری نەگرت. لێرەشەوە داوامان لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و هەروەها سەرۆکایەتیەکانی حکومەتی کوردستان لە باشوری کوردستان ئەوەیە کە پشتگیری ئەم داوایەی کەمپینی ١٠ی خاکەلێوە بکەن و بۆئەوەی بتوانرێ لە رۆژێکی وەک ١٠ی خاکەلێوەدا یادی شەهیدانی کوردستان بکرێتەوە و ئەم رۆژە بکرێتە رۆژی خۆراگری و بەرخۆدانی نەتەوەیی کورد.


بەرێوەبەری 

ناوەندی پێشەوا

ئۆسلۆ ـ نۆروێژ

19ی مەی 2012

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد